سلێمان عەبدوڵا مستەفا

سلێمان عەبدوڵا مستەفا، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە سالی ١٩٧٤ لە شەڕێکی سەختدا لە شارۆچکەی ڕواندز بەگولەی رژێمی بەعس شەهید دەکرێت.


شەهید سلێمان عەبدوڵا مستەفا، لەساڵی ١٩٤٢ لە گوندی سەکرانی  قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەتالیۆنی ٣ی هێزی باڵەک کە شەهید مەلائەمین بارزانی فەرماندەی بەتالیۆن بووە دەبێتە پێشمەرگە، لەشەڕەکانی سنوری ڕواندز و سەرتیزو کۆڕەک بەشداری کردووەو جارێکیش بریندار بووە،  لە سالی ١٩٧٤ لە شەڕێکی سەختدا لە قەزاى ڕواندز بەگولەی رژێمی بەعس شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر