سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی

سلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراوەبە (سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری دەستگیر کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شەهید کراوە.


شەهید سلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد، ناسراوە بە سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی، ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی تۆوشکێنی سەربە ناحیەی بەمۆی پاریزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شارەدێی زەڕایەن بووە و دووکاندار بووە لەناو بازاڕی زەڕایەن، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی.

ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگەی شانەی سەرەکی ڕێکخراوی شەهید شێخ محەمەد کەسەربە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و حەمەی حەمەساڵح گڵەجاڵی بەرپرسی شانەکە بووە و جەلال لاورانی فەرماندەی هێزەکە بووە، بەژداری لە چالاکییە پارتیزانییەکانی دەڤەری شەمێران و تاگۆزی و دەربەندیخان و شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور كردووه‌.

لە ٣ی ئایار١٩٨٣ شه‌هید سلێمان و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی غەفور محەمەد گڵەجاڵی و فایەق عەلی غەفور لە نزیک گوندی هۆکانی دەڤەری تاگۆزی سەربە شاری هەڵەبجە، کەوتوونەتە بۆسەی جاشی قەڵخانی کە جاشی ڕژێمی بەعس بوونە، له‌ ئه‌نجامدا ڕووبەڕوو بوونەوە دروست بووە و فایەق عەلی لە سەرەتادا شەهید بووە، دواتر سلێمان عەبدولڕەحمان سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی و غەفور محەمەد گڵەجاڵی دوای چەند کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوە بە برینداری لەلایەن جاشەکانەوە دەستبەسەر کراون، سەرەتا لەلایەن سەرۆک جاشەکەوە سەری غەفور محەمەد گڵەجاڵی لە جەستەی جیا کراوەتەوە، دواتر سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری لەگەڵ سەری غه‌فور گڵەجاڵی له‌ به‌رانبه‌ر بڕە پارەیەک ڕاده‌ستی سەربازی ڕژێمی بەعس كراون. دوای یەك ساڵ و سێ مانگ لە زیندانی بوون لە گرتووخانەی شاری موسڵ، لە ٢٢ی ته‌مووز١٩٨٤ سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی گوله‌ باران كراوه‌ و شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر