سدیق حسێن ناوخۆش

سدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.


ژیاننامە

سدیق حسێن ناوخۆش، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی کانی وەتمانی سەربە ناحیەی خەلیفان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، ساڵی ١٩٦٦ شه‌هید ده‌بێت.


خەباتنامە

سدیق حسێن ناوخۆش، لە ساڵی ١٩٦٤ لە رێگەی ملازم یونس پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. ماوەی دووساڵ لە شاخ بووە و نەگەڕاوەتەوە.

لە بەرواری ٢٣ی ئایاری ١٩٦٦ بەسەر رەبایەیەکی سوپای عێراق له‌ چیای هه‌ندرێن دادەدەن و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی رەبایه‌كه‌ لەکاتی دەرچوون و گەڕانەوە مینێکی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و سەرەتا بە سەختی بریندار دەبێت و دوای یەک کاتژمێر شەهید دەبێت و هاوسەنگەرانی لە دۆڵی گەڵالە بە خاكی دەسپێرن. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر