سدقی یونس شەمۆ ئەرگۆشی

سدقی یونس شەمۆ ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی مەمیدای ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


شەهید سدقی یونس شەمۆ ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی مەمیدای ناحیەی شێروان مەزن  قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە و پلەى ئامر سریەى لە سوپاى بارزان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧ لە دەڤەرى مزوورى باڵا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر