ستار ئەحمەد نەبی، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی هاودیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی کردووە، ساڵی ١٩٩٦ بووەتە پێشمەرگە لە هێزی ٦٧ لە سوپای سیدەکان، لە هەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٩ی تەمموزی ١٩٩٨ لە چیای کوچەی هاجەر سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.