ساڵح ڕەشید ساڵح

شەهید ساڵح ڕەشید، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و نووسەری لقەکەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ساڵح ڕەشید ساڵح ناسراو بە فەقێ ساڵح، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ڕەزڵەی سەربە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی لە گوند تەواو کردووە و بۆ خوێندنی حوجرەی ئاینی و مەلایەتی ڕووی کردۆتە قەزای پێنجوێن.

ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە لقی سێی شێخ محەمەد باساکی کە سەربە بەتالیۆنی ٩ی شەهید دڵشادی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لەوکاتەدا فەتاح ئاغا فەرماندەی بەتالیۆنی بووە. لە ساڵی ١٩٦٧ پلەی سەرپەل و ئەرکی نووسەرەی لقەکەی وەرگرتووە.

لە٢٤ی ئایاری ١٩٦٩ هێزەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چواردەوری ناحیەی خورماڵ، فەقێ ساڵح لە سەنگەری بەرگری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر