ژیاننامە
ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ناسراو به (ڕەئیسی یه‌كه‌م ساڵح پێداوی)، ساڵى ١٩٣٣ لە گوندى پێدەى سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و ئامادەیی لە پارێزگاى دهۆک تەواو کردووە، لە ٣٠ حوزەیرانى ١٩٥٦ بەپلەى مولازمى دووەم لە خولى سى و دووەمینى کۆلێژى سەربازى عێراقى دەرچووە. ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه. له 18 كانونی دووه‌می ١٩٩١ له شانشینی هوڵه‌ندا كۆچی دوایی كردووه، ته‌رمه‌كه‌ی گەڕیندراوەتەوە کوردستان و له گۆڕستانی گوندی پیده ئه‌سپارده‌ی خاك كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی بووه.
خەباتنامە
له ٦ تشرینی دووه‌می ١٩٥٨ له فرۆخانه‌ی ئه‌لموسه‌نای نزیك شاری به‌غدا پێشوازی له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و یاوه‌رانی ده‌كا، ساڵی ١٩٥٩ به‌شداری خولێكی تۆپخانه ده‌كا و له یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی سێیه‌م سه‌ر به تیپی ٢٠ی له شكری عێراق خزمه‌ت ده‌كات. ساڵی ١٩٦٢ له‌به‌ر چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری عێراقه‌وه به سزای پێنج ساڵ به‌ندكردن له به‌ندیخانه‌ی بیابانی نوگره سه‌لمان حوكم دراوه، ساڵی ١٩٥٩ به‌شداری خولێكی تۆپخانه ده‌كا و له یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی سێیه‌م سه‌ر به تیپی ٢٠ی له شكری عێراق خزمه‌ت ده‌كا، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه.
ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ناوپردان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧١ به پله‌ی ڕائید گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕیزه‌كانی سوپای عێراق، ساڵی ١٩٧١ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی یه‌كی به‌مۆی پاسه‌وانانی سنوور (حرس الحدود) بووه، له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئه‌یلوولی ١٩٧١ له‌دوای هه‌وڵی تیرۆری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه یاوه‌ری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی ده‌كات بۆ ناو جه‌ماوه‌ر، ساڵی ١٩٧٣ خولێكی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی تایبه‌تی شه‌ش مانگه‌ی له هه‌نده‌ران بینیوه، ساڵانی ١٩٧٣ـ ١٩٧٥ فه‌رمانده‌ی هێزی كه‌ركوك بووه كه سنووره‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌مارۆدرابوو له‌لایه‌ن سوپای عێراق و جاشه‌كانی حکومەتى عێراق. له مانگی ئه‌یلولی ١٩٧٤ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری شه‌ڕی سه‌رتیزی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كردووه.
ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٨٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له گوندی هێشماوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان :
١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- عبدالقادر احمد العیداني، أسماء سجناء ومعتقلي سجن نقرة السلمان، (بدون مكان ـ بدون سنة).
٣- گۆڤاری سیروان، ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر سووره‌مێری به‌سه‌رده‌كاته‌وه، ژماره ٧، لقی ١٥ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاییزی ٢٠٠٩ز.
٤- فه‌یسه‌ڵ ڕە‌سول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز).
٥- حبیب محمد كریم، كركوك و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مركز گولان الثقافي، العدد ٧٠، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آذار ٢٠٠٢م.
٦- ئیسماعیل ته‌نیا، حزبی سۆسیالیستی كوردستان هه‌ڵكشان.. داكشان .. په‌رته‌وازه‌بوون، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
٧- ابراهیم حمید ابراهیم، رۆلێ ئه‌فسه‌رێن كورد د شوره‌شا ئه‌یلولێ دا (١٩٦١- ١٩٧٠)، ڤه‌كۆلینه‌كا مێژوویی، ماسته‌رنامه‌ی چاپنه‌كراو ـ زانكۆیا زاخۆ ـ كۆلیژا په‌روه‌رده ـ ٢٠١٢ز.
٨- جمهوریة العراق، وزارة الدفاع، لجنة المفصولین السیاسیین، الی المدیریة العامة لشؤون المحاربین، العدد ٢٩٢، ١٧ شباط ٢٠١٠م.
٩- الجمهوریة العراقیة، هویة ضباط الجیش العراقي، رقم الهویة ١٢١٣٥، ٢٠ كانون الثاني ١٩٧١م.
١٠- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦- ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
١١- حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز).
١٢- شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة المنارة ـ ٢٠٠٧م).
١٣- شهادت خریجي الكلیة العسكریة الملكیة العراقیة، الرقم المسلسل ٤٢٣٣، ٣٠ حزیران ١٩٥٦م.
١٤- عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز).
١٥- فاتح ڕە‌سول، چه‌ند لاپه‌ڕە‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ـ ١٩٧٩ز).
١٦- محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز).
١٧- وزارة الدفاع، مكتب الأمین العام، المدیریة العامة لشؤون المحاربین، الی لجنة المفصولین السیاسیین، العدد ٣٣٩، ٢٤ كانون الثاني ٢٠١٠م.