ساڵح حسێن گوێزی

ساڵح حسێن موراد، ساڵی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، له‌ ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له‌ هێزی بارزانى سه‌ر به‌ سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ مه‌هاباد بووەتە پێشمەرگە، له‌ ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ هه‌ر له‌ ده‌سپێكی ڕێڕه‌و به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ بریندار بووه‌ و شه‌هید بووه‌. ‌‌


ژیاننامه‌

ساڵح حسێن موراد، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حسێن گویزێ)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٥ له‌ گوندی گویزێى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌‌.


خه‌باتنامه‌

 ساڵی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه‌‌ و له‌ شه‌ڕه‌كان به‌شدار بووه‌‌‌، له‌ ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به‌ فه‌رمانی دادگای عورفیی سه‌ربازی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه‌ گواستراوە و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه‌. 

دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له‌ ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ ڕوویکردووەتە‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له‌ هێزی بارزانى سه‌ر به‌ سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ مه‌هاباد بووەتە پێشمەرگە و له‌ شه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ی سه‌قز له‌ كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه‌.

 له‌ ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ بڕیاری داوه‌‌ له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نەڕاڵ مستەفا بارزانی له‌ به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، له‌ ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ هه‌ر له‌ ده‌سپێكی ڕێڕه‌و به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت له‌ گوندی درێ به‌ هۆی بوردومانی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی شانشینی عێراق به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و له‌سه‌ر داوای مه‌لامسته‌فا بارزانی ڕاده‌ستی موختاری گوند ده‌كرێت كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شێروان و ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سێ چه‌كی به‌ موختاری گونده‌كه‌ داوه‌. دواتر له‌لاین كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له‌ناوچه‌كه‌ گوازراوەتەوە‌ بۆ نه‌خوشخانه‌ی مووسڵ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق به‌هۆی لێدانی ده‌رزی و پێدانی ده‌رمانی ژه‌هراوی شه‌هید بووه‌.

سه‌رچاوه‌

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه‌ دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٥ز.

  2. زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌ ساڵانی ١٩٤٣-١٩٧٧دا، (سلێمانی - چاپخانه‌ی ره‌هه‌ند - ٢٠٠٢ز).

  3. سیامه‌ند مه‌حمود سێلكی، كاروانێ سه‌رفه‌رازیێ، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی پاك - ٢٠٠٦ز).

  4. له‌ یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).

  5. م.ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چیچۆ، بۆ مێژوو له‌ یاداشتی محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی شه‌هاب - ٢٠١٠ز).

  6. مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).

  7. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ AI-١٠، لیستی هه‌ڤاڵانی مسته‌فا بارزانی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن سه‌گڤان هاڵۆ پێشكه‌ش كراوه‌، ٢٠١٦ز.

  8. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ HB-٢٠٠، پارتی دیموكراتی كوردستان، باره‌گای بارزانی، لێژنه‌ی باڵای ناوچه‌ی بارزان، فۆرمی ساڵح حسێن موراد سه‌لیم، پیرمام، ١ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز.

  9. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ ZA-٢، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كازم مسته‌فا شێخ ئۆمه‌ر ناسراو به‌ كازم شانه‌ده‌ری له‌لایه‌ن فوئاد ڕه‌وه‌ند، پیرمام، ٢ نیسانی ٢٠١٥ز.

  10. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره ZB-٩٨، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یاسین سه‌لیم حسێن له‌لایه‌ن سامی عبدی میرزا، به‌حركه‌، ٢١ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز.

ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره ZB-٩٨-١، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیدریس سه‌لیم گویزێ له‌لایه‌ن سامی عه‌بدی، پیرمام، ٢١ كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ز.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسعەد خۆشەوی

ئەسعەد خۆشەوی ئاودیش، پێشمەرگە و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، ساڵی ١٩٤٣ لە شۆڕشی دووەمی بارزان(١٩٤٣- ١٩٤٥)بەشدار بووە، لە بەرگریکارانی کۆماری دیموکراتی کوردستان (٢٢کانوونی دووەمی- ١٥ کانوونی یەکەمی ١٩٤٦) و لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) بووە، بەشداری کارا و چالاکی هەبوو لە دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە شۆڕشی گولان (١٩٧٦- ١٩٩١)، ساڵی ١٩٧٧ کۆچی دوای کردووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئاغای دۆڵەمەری

عومەرئاغا محەمەد عومەرئاغا شوان ناسراو بە (عومەر ئاغاى دۆڵەمەرى)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ ى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار بووە، هەڵگرى میدالیای بارزانی یە، لە ڕێکەوتى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٥ لە گوندى زیارەت شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریی کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووە، ساڵى ١٩٧٧ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر