ساڵح حاجی قادر مه‌لا ئاكۆیی

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا و ساڵح ئاكۆیی)‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز شەهید بووە.


شه‌هید ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا  و ساڵح ئاكۆیی‌)،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر، له‌ خێزانێكی جووتیار له‌ دایكبووه‌.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە  بۆتە‌ پێشمه‌رگه‌. پلەى سەرپەلى لە بەتالیۆنى ٣ى هێزى باڵەک وەرگرتووە و دواتر دەکرێتە‌ سەر لق. لە چەندین شه‌ڕ بەشدارى کردووە لەوانە شەڕى کۆڕەک، سپیلک، بێخال، بەشدارى لە هێرشی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی رژێمی به‌عس له‌ پاڵاوگه‌ نەوتیەکانی شاری کەرکووک کردووە. ساڵی ١٩٦٦ له‌ شه‌ڕی هه‌ندرێن، کە شەڕێکی ستراتیژی گرینگ بوو بۆ شۆڕشی ئه‌یلوول، ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت. لەم شەڕەدا دوای داگیرکردنی لوتکەی کەپکەموو له‌ چیای هه‌ندرێن، لە لایه‌ن سوپای ڕژێمی به‌عس، بڕیار دەدرێت شەست پێشمەرگە خۆیان فیدا بکەن بۆ گرتنه‌وه‌ی ئەم لوتکەیە، لە ناویاندا ساڵح ئاکۆیی دەبێتە سەردەستەی دە پێشمەرگەی فیدایی و داستانێكی بێ وێنه‌یان تۆمار کرد.

لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز، لە لوتکەی باسکەدرێژ به ‌دواین گولـله‌‌ تۆپی ڕژێمی به‌عس بۆتە دواین شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلوول، سه‌رۆك بارزانی له‌ كتێبی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان، به‌ دوایین شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلوول ناوی هێناوه‌. له‌ گۆڕستانی گوندی ئاكۆیانی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕواندز بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر