سابیر محەمەد حەسەن ئەحمەد

سابیر محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٥ لە داستانی پردی زەڵم شەهید بووە.


ژیاننامە

سابیر محەمەد حەسەن ئەحمەد، ساڵی ١٩٣٤ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، شارنشین بووە و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەڵەبجە تەواو کردووە، بە پۆلیس دامەزراوە و بۆتە پۆلیسی (لاسرکی) لە قەزای دەربەندیخان، سابیر محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ڕەعنا حەمەڕەشید بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی سەردار، سالار و شەهلا. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید سابیر محەمەد، ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگەر لەلای نەسرەدین هەورامی و شەهید حەمەگوڵپی کە سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە.

لە ١ی تەممووزی ١٩٦٥ لە پردی زەڵم بۆسەیان داناوە بۆ کاروانی سەربازی کە بەرەو شاری هەڵەبجە و هەورامان دەچوون، دوای شەڕێکی قورسی چەند کاتژمێری توانیویانە زریپۆشێکی دوژمن تێکبشکێنن، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی زریپۆشەکان و بۆردومانی بەردەوام لەسەریان سابیر محەمەد، عنایەت ئەحمەد، حەمە گوڵپی و حەمەعەلی ئێناخی دەچنە بەردەم زریپۆشەکانی تر و شەهید بوونە، هەروەها زریپۆشەکان بەسەر جەستەیاندا ڕۆشتوون.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر