سابیر عوسمان عەلائەدین

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.


شەهید سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا سەر بە ناوچەی مزوری باڵا لە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٩١ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە قوەتى بارزان بەفەرماندەیی دکتۆر سەعید ئەحمەد نادر بۆتە پێشمەرگە. 

ساڵی ١٩٩١ لە نێوان پردێ و قوشتەپە لە گوندی دۆڵەبەکرە شەهید بووە. تەرمەکەى شوێنبزرە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار خورشید عارس

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

زانیاری زیاتر