زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.


زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.
شەهید زکری هاجو کەسو، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. قۆناغى خوێندنى سەرەتایی لە گوندى ئەرگۆش خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنى چوار کوڕ و دوو کچ بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە لە کۆمەلگای زێوە نێشتەجی بووە. ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە  باشووری کوردستان و لە قەزای پیرمام نێشتەجی بووە.

ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە  لە هێزی چوارچەل بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین شەڕى کردووە.ساڵی ١٩٨٨ بەشداری داستانی خواکورکی کردووە. ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەرینى جەماوەرى کوردستانى کردووە. ساڵی ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانى کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە هیران و نازەنین لە شەقلاوە لە شەری ناوخۆ شەهید بووە. لە کۆمەلگای سارداو لە ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆر بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر