شەهید زرار عەبدوڵا نوری، ساڵی ١٩٦٤ لە قەزای ڕواندز سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی ئیستای سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بوو، لە ڕۆژی ٧ی ئابی ١٩٩٧ شەهید کراوە.
ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى دەڤەرى سیدەکانى کردووە. لە ڕۆژی ٧ی ئابی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گەلی شێخزادە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.