زاتی ئیسماعیل محەمەدسەلیم

زاتی ئیسماعیل محەمەدسەلیم ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید کراوە.


شەهید زاتی ئیسماعیل محەمەدسەلیم ئەرگۆشی، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. خێزانداربووە. ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراقی دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی هەریر.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دژى حکومەتى عێراقى کردووە، پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە.
لە ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید دەکرێت و لە گورستانی زولفەقاری شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر