رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد

رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٦١ لە رێگەی مەحمود کاوانی چووەتە چیای سەفین و پەیوەندی بە هێزی سەفینی ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.


ژیاننامە

رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٣٥ لە شارەدێی کۆڕێ لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواریی سەرەتایی بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، لە بەرواری ١٥ی تەممووزی ١٩٦٢ لە داستانی پردی حافیز فیشەک بەر سەری دەکەوێت و شەهید دەبێت.


خەباتنامە

رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٦١ لە رێگەی مەحمود کاوانی چووەتە چیای سەفین و پەیوەندی بە هێزی سەفینی ناوچەی شەقڵاوە کردووە. بەشداری سەرجەم داستانەکانی چیای سەفین و چیای هەندرێنى کردووە. لە بەرواری ١٥ی تەممووزی ١٩٦٢ به‌شداری داستانی پردی حافیزی كردووه‌ و هه‌ر له‌و داستانه‌ش شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر