رەسول عەبدوڵا مستەفا

رەسول عەبدوڵا مستەفا، سالی ١٩٥٨ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ٣ی ئایاری ١٩٦٥لە شەرێکی سەخت لە دؤڵی ئاکۆیان لەکاتی ئازاد کردنی ڕەبایەی ( گرد مەشک ) لەلایەن سوپای رژێمی عێراق شەهید دەکرێت


شەهید رەسول عەبدوڵا مستەفا، لەساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سەرانی  قەزاى رواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەبەتالیۆنی ٣ی هێزی باڵەک کە شەهید مەلا ئەمین بارزانی فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لەشەڕەکانی سنوری ڕواندز و سەرتیزو کۆڕەک بەشداری کردووە، لە ٣ی ئایاری ١٩٦٥لە شەڕێکی سەخت لە دؤڵی ئاکۆیان لەکاتی ئازاد کردنی ڕەبایەی ( گرد مەشک ) لەلایەن سوپای رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر