دوای پاشگەزبوونەوەى حکومەتى عێراق لە ڕێکەوتنى ١١ى ئادارى ١٩٧٠ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ لە ئابى ١٩٧٤، سوپای عێراق توانی به پلانێكی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگی له چیای كۆڕە‌ك تانكه‌كانی بخزێنێته خواره‌وه بۆ سه‌ر ڕێگای بێخاڵ به هێزێكی زۆری پڕ چه‌كی پێشكه‌وتووی قوڕس و سوك ستراتیژیه‌تی شه‌ره‌كه بگۆڕێ (خۆشناو، ٢٠٢٢، ٢٠٢)، پێشمه‌رگه ناچار بوو چیای گۆڕە‌ز به‌جێ بێلێ و بكشێته‌وه پشتی دیاناو لای ڕواندزیشه‌وه دامێنی چیای كۆڕە‌ك به‌جێ بێڵن بكشێنه‌وه بۆ بنه‌كاول و به‌رزێوه، هێلێكی به‌رگری دانرا له دۆڵی ئاكۆیان و چیای هندرین و چیای زۆزك و گه‌رووی عومه‌راغا.
سوپای عێراق كه له هێرشی سه‌ر گه‌رووى عومه‌راغا له ٣ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ شكستێكى هێنده گه‌وره‌ى خواردبوو، زيانێكى زۆرى گيانى و ماددى به‌ركه‌وتبوو ناچار به پاشه‌كشه بوو بوو بۆ گووندى بادليان، بۆیه به دواى ڕێگایه‌كی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕا بۆ په‌رده‌پۆشكردنى شكسته‌كه‌ى و داگيركردنى شوێنێكی دیكه‌ی ستراتیژی بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی بڕوا به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه. بۆ ئه‌مه‌ش به پێى ئه‌و زانياريانه‌ى كه به ده‌ستى سه‌ركرده سه‌ربازيه‌كانيان كه‌وتبوو كه له‌سه‌ر چياى زۆزك هێزى پێشمه‌رگه‌ى زۆرى لێ نيه ئه‌مه‌يان به ده‌رفه‌ت زانى بوو، كه به‌تاليۆنێكيان ته‌رخان كردبوو له تيپى (٨) له ڕێكه‌وتى ٢٠ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ توانيان چه‌ند سه‌نگه‌رێكى هێزى پێشمه‌رگه داگير بكه‌ن له چياى زۆزك.
به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر هێرشكاريه‌كانى سوپای عێراق نه‌ك ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو زۆر به‌توندى به‌رپه‌رچي دايه‌وه‌و هێرشى پێچه‌وانه‌ي بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون به هاوكارى تۆپخانه‌ى شۆڕش توانيان چياى زۆزك بگرنه‌وه.
له دیمانه‌یه‌كدا یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی به‌شداربووی ئه‌و شه‌ڕە‌ی چیای زۆزك بە ناوى گۆرگیس یه‌لدا ته‌رخان، ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵیت: (له به‌ره‌به‌یانێكی زوو بینیمان كه‌وا چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) و سه‌ربازی سوپای عێراق لێمان نزیك بوونه‌ته‌وه كه له دیاناوه هێرشیان هێنا‌بوو بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئێمه‌یان دایه به‌ر ده‌ستڕیژی گولله و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كمان بریندار بوون، ڕە‌بایه‌ك له سه‌رووی ئێمه‌وه هه‌بوو كه خاڵێكی زۆر گرنگ و ستراتیژی بوو ده‌ستیان به‌سه‌دا گرتبوو، به‌رپرسی ئێمه به ناوی (حاجی بێرۆخی) كه فه‌رمانده‌ی ئه‌و میحوه‌ره‌ی جه‌نگ بوو بڕیاریدا به ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌و گرتنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی كه کەوتبووە دەستى سوپاى قێراق به زووترین كات، دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی دۆشكه‌یه‌ك له چه‌كی قوڕس له هێزی پشتیوانی هێرشی پێچه‌وانه‌مان ئه‌نجامداو هه‌ڵمانكوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره داگیركراوه‌كه، دوای شه‌ڕێكی گه‌رم توانیمان شوێنه‌كه بگرینه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین. دوژمن خۆیان له‌به‌ر هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه پێ ڕانه‌گیراو پاشه‌كشه‌ی كرد بۆ بنكه‌كانیان له دیانا، له‌م شه‌ڕەدا قوربانی ئێمه شه‌هێدێك و بریندارێك بوون به‌ڵام دوژمن شكستی گه‌وره و زیانی زۆری پێكه‌وت، لاشه‌ی سێ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێك كه‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بوونی به‌رده‌لان و كه‌لێن و تاشه به‌ردی گه‌وره نه‌بوایه كه خۆیان له په‌نادا حه‌شار ده‌دا زیانی زۆر زیاتریان به‌رده‌كه‌ت).
به‌ڵام هه‌ر دواى هه‌فته‌يه‌ك جارێكى دی له رێكه‌وتى ٢٧- ٢٨ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ هێزێكى سوپاى عێراق كه له تيپى (٥) پياده‌و به‌تاليۆنێك له هێزي (٢٩)ى تايبه‌ت (قوات خاصة) به پشتيوانى كه‌تيبه‌ى تانك هێرشيان كرده سه‌ر چياى زۆزك، دياره هێزى پێشمه‌رگه له به‌رگريه‌كى به‌هێزدا به پێى پلانێكى رێكخراوی ڕێك و پێكی سه‌ربازی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه به هه‌موو جۆره چه‌كێكى كه له به‌رده‌ستيان بوو به‌رپه‌رچى هێرشى سوپاى عێراقيان دايه‌وه، توانيان زيانێكى گه‌وره‌يان پێ بگەیەنن و زۆربه‌ى ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانى ئه‌م به‌تاليۆنه‌ى سوپاى عێراق له‌ناو به‌رن، كه يه‌كێك له كوژراوه‌كان فه‌رمانده‌ى لق بوو.
گرنگى داگيركردنى چياى زۆزك بۆ سوپاى عێراق بابه‌تێكى هێنده ستراتيژى بوو بۆيه سه‌ركرده سه‌ربازيه‌كان سوور بوون له‌سه‌ر داگيركردنى بۆيه گوشارى زۆريان خسته سه‌ر يه‌كه‌كانى سه‌ربازى به پياده و تانك و زرێپۆش و تۆپخانه و هێزى ئاسمانى، تا جارێكى تر هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر چياكه، بۆ ئه‌مه‌ش جارێكى دى هێرشێكى گه‌وره‌تر و توند‌تريان ده‌ست پێكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و جاره توانيان له رێكه‌وتى ٣٠ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن. به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه جارێكی تر خۆى بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و هێرشی پێچه‌وانه ئاماده كرد به سه‌ركردايه‌تى و سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى پلان و نەخشەیان داڕشت بۆ هێرشى پێچەوانە، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا هێزى پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا و زيانێكى زۆريان به سوپاى عێراق گه‌ياند، كه بريتى بوو له تێكشكاندنى (٥) تانك و كوژرانى (٥٠٠) سه‌رباز كه لاشه‌يان له گۆڕەپانى شه‌ڕ‌كه‌دا به‌جێمان.
قادر حەسەن سیتکانى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول لەبارەى شەڕى زۆزک بۆمان هاتە دووان و ووتى: (هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی سه‌ر چیای زۆزك پێكهاتووه له دوو به‌رزایی، یه‌كێكیان پێی ده‌ڵێن كو‌پی ستێره و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كو‌پی بیره، نزیكه‌ی (١- ٢كم له یه‌كتره‌وه دوورن، نێوانیان خاكێكی ته‌ختایی و بێ دره‌خت و بێ به‌رده‌لانه، بۆ ماوه‌یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له كو‌پی ستێره بوو، سوپای عێراقیش له كو‌پی بیره، له به‌رامبه‌ر یه‌كتر سه‌نگه‌ریان گرتبوو، بۆ دەرکردنى هێزى عێراق لە کوپى بیرە هێزێکى پێشمەرگە ڕۆژێک هه‌لمه‌تێکى کرد و به ڕۆژى ڕوناک هەڵیانکوتایە سه‌ر ئه‌و به‌رزاییه‌ی كو‌پی بیره، بەڵام نه‌یتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنن لە گرتنەوەى بەرزاییەکە، بە هۆى بەهێزى بەرگرى سوپاى عێراق کە شەڕێکى سەختی کرد و زیانی زۆری بە هێزى پێشمەرگە گەیاند کە بریتى بوو لە شەهید بوونى (١٧) پێشمەرگە و ژماره‌یه‌ك بریندار.
دیارە ستراتيژيه‌تى گرتنی چياى زۆزك بۆ سوپاى عێراق به جۆرێك بوو دواى ئه‌و هه‌موو شكست و زيانه‌ی كه لێی كه‌وتبوو هێشتا ئاماده نه‌بوون ده‌ستی لێ هه‌ڵگرن ، ئه‌مه بوو له ڕێكه‌وتى ٣ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٤ جارێكى دي هێرشيان هێنايه‌وه سه‌ر چياكه و توانيان به ته‌واوى ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، له ئه‌نجامى ناهاوتايى له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و هێز، پێشمه‌رگه بڕيارى پاشه‌كشه‌ى دا‌و هێلێكى ديكه‌ى به‌رگرى دانا له گه‌رووى بێشه و چياى حه‌سه‌ن به‌گ و سه‌ری به‌ردی بۆ ئه‌وه‌یى ڕێگه به سوپاى دوژمن نه‌ده‌ن له‌وه زياتر بێنه پێشه‌وه‌و نزيك بنه‌وه له سه‌ركردايه‌تى شۆڕش.
هه‌رچه‌نده وڵاتى ئێران به كه‌تيبه‌يه‌كى تۆپخانه‌ى ئه‌ندازه (١٣٠)ملم و دوو پاتری موشه‌كی (ڕاپێر)ی دژە باڵه‌فڕ پاڵپشتی شۆڕشی ده‌كرد كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٤ گه‌یشتنه به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ دروست نه‌كر، ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان نه‌بینی لە وه‌ستانی پێشڕە‌ویه‌كانی سوپای عیراق و باڵانسی هێز بگۆڕێ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه جۆرێك له سستی و خه‌مساردی و پشتلێكردنه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه لێ كه‌وته‌وه، هه‌موو هیوایه‌كیان خسته سه‌ر ئه‌م تۆپخانه‌یه كه له‌مه و دوا تۆپبارانه‌كانی ئه‌م كه‌تیبه‌ی ئێرانی ده‌بنه به‌ربه‌ستێكی به‌هێز له به‌رده‌م هێرشكاری و هاتنه پێشه‌وه‌و داگیركردنی پێ به‌پێی خاكی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو، چونكه توپبارانه‌كانیان زۆر وورد نه‌بوون ئامانجه‌كانیان نەده‌پێكا به‌ڵكو هیچ كاریگه‌ری وایان نه‌بوو، كه له كاتی ته‌نگانه و پێویست بووندا سوودێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێ كه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
دیاره هاتنى وه‌رزى زستان بۆ سوپاى عيراق كه‌شێكى له‌بار نه‌بوو كه بتوانێ زياتر پێشڕە‌وی بكات و ڕووبه‌ڕووى هێزى پێشمه‌رگه ببێته‌وه، هێزى پێشمه‌رگه‌ش هه‌ميشه به‌دواى ده‌رفه‌ت و هه‌لى گونجاو ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ى گورزى گه‌وره‌ی لێ بوه‌شێنێ، ئه‌مه بوو له كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧٤ چه‌ند هێرشێكى كرده سه‌ر سوپاى عێراق و له كانوونی دووه‌می ١٩٧٥ په‌لاماری ڕە‌بایه‌كانیدا، توانى نيوه‌ى چياى زۆزك له ده‌ستى ده‌ربهێنێ و بیگرێته‌وه.
سەرچاوەکان:
١- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر ٢٠٠٤، ل١٥٨
٢- سه‌نگه‌ر ئيبراهيم خۆشناو، ڕووداوه سه‌ربازيه‌كانى شۆڕشى ئه‌يلوول ١٩٧٠- ١٩٧٥، چاپى يه‌كه‌م، هه‌ولێر، ٢٠٢٢، ل٢٢٠.
٣- ئه‌رشیفی ئینسكلۆپیدیا پارتی دیموکراتی کوردستان، دیمانه لەگەڵ گۆرگیس یه‌لدا ته‌رخان، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول.
٤- دیمانه لەگەڵ قادر حه‌سه‌ن سیتكانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول، سۆران ٣١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٢٢.
٥- ئیبراهیم جلال، باشووری كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول، بنیانان و هه‌ڵته‌كاندن، ١٩٦١- ١٩٧٥.چاپی چواره‌م، ٢٠٢١.


