خەمۆ مەناف غەفور

خەمۆ مەناف غەفور، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی ئۆمەرئاغا شەهید بووە.


شەهید خەمۆ مەناف غەفور، لەساڵی ١٩٤٩ لە گوندی بۆڵێ سەربە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و کاری جوتیاری کردووە، خوێندەواری نەبووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو. 

لە شۆڕشى ئەیلوول بووتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حاجی بێرۆخی سەر بە هێزی باڵەک، بەشداری شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەز کردووە، لەساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی ئۆمەرئاغای ناحیەى دیاناى سەر بە پارێزگاى هەولێر لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی بەهۆی تۆپبارانی سوپاى ڕژێمی عێراق شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر