خەلیل ئەمین جەلیل حەجی

خەلیل ئەمین جەلیل حەجی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی هیتۆت سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ئەمین جەلیلی باوکی لەگەڵ حەسۆ میرخان دۆلەمەری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، خەلیل ئەمین لەتەمەنی دوانزدە ساڵیەوە تێکەڵاوی لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارەگای بارزانی لە ڕێزان پەیداکردبوو و لەگەڵ لوقمان بارزانی کوڕی مستەفا بارزانی بووە.


ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول سەرەتا چووەتە نەغەدە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ تاران لەوێ نیشتەجێبووە، ساڵی ١٩٧٧ لە لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەربە هەرێمی یەک کراوە بە جێگری ڕێکخراوی شەهید ئەحمەد ئادەم، ساڵی ١٩٧٩ دواى ئەوەى بارزانی کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو لە لێژنەی ناوچەی ئامێدی بووە و سوێند دەخوات کە هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی یان ڕزگاربوونی کوردستان سەروڕیشی نەتاشێت، سوێندەکەی دەباتە سەر و هەتا ساڵی ١٩٩١ کە ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستان ئەنجام درا سەروڕیشی نەتاشی.

لەکاتی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان لەساڵی ١٩٨٨، خەلیل ئەمین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە ڕوو دەکاتە باکووری کوردستان و گواستراوەتەوە بۆ کەمپی پەنابەرانی مۆش، ساڵی ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و هەتا ئێستا لە فەرماندەیی بارزان درێژە بەخزمەتی خۆی دەدات.

خەلیل ئەمین لەچەندین شەڕ و داستان بەشدار بووە، لەوانە داستانی کانی ماسێ، داستانی فەوجی سۆتک و بامەڕنێ لە پارێزگاى دهۆک، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لەکۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی  پێ بەخشرا.


 سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر