شەهید خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی پیرسوان سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تاکو شەشی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو، دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، دواتر لە ساڵی ١٩٩٥دەبێتە پێشمەرگە لە سوپای شەش لە سۆران، لە زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لە سەروەری یاسا لەدەڤەری سۆران بەشداربووە، لە ٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٧ لە چیای دڕەبی بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.