خورشید ئیسماعیل فەتاح ستونی

خورشید ئیسماعیل فەتاح، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە میحوەری مێروز شەهید بووە.


خورشید ئیسماعیل فەتاح،  ساڵی ١٩٥٤ لە کوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە خاوەن ٧ منداڵ بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندى لێلوک نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلاى میتۆ ئەحمەد زەینەل بۆتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ بەشدارى شەڕى زۆزکى کردووە، ساڵى ١٩٦٩ بەشدارى شەڕى گەروى عومەرئاغاى کردووە لە ناحیەى دیانا، ساڵى ١٩٧٤ بەشدارى شەڕەکانى سپیلک و گۆڕەز و ڕۆڵەى کردووە، پلەى سەرپەلى وەرگرتووە.

ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ لە گەرووى ستۆپەى نزک گوندى مێرۆزى دەڤەرى مزوورى لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و لە گۆڕستانى گوندى لێلوک بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر