خورشید حەسەن حسێن حەسەن

خورشید حەسەن حسێن حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی کاری لە بەشی ژمێریاری بەتالیۆن کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم لە دامێنی چیای هەڵگورد شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید خورشید حەسەن لە ساڵی ١٩٥٤ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی هەولێر بووە و دەرچووی قوناغی ناوەندی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ بە پۆلیس لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە.


خەباتنامە

خورشید حەسەن لە ساڵی ١٩٧٦ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی بۆڵی، کە لەوکاتەدا عەلی بۆڵی فەرماندەی بەتالیۆن بووە.

خورشید حەسەن لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بۆتە کادری بەشی ژمێریاری بەتالیۆنی بۆڵی، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە دامێنی چیای هەڵگورد شەهید بووە و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەسەن ئاغا بە سەختی بریندار بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر