شەهید خسرو عەبدوڵا حەمەد ئەمین، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
خسرو عەبدوڵا حەمەد ئەمین، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی قەلێتان سەربە قەزای سیدەکانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ شەهید بووە.
ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ لە سوپاى سیدەکانى سەر بە لەشکرى پێشمەرگەى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە دەڤەری سیدەکان بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردن لەسەروەری یاسا و دەسکەوتەکانى ڕاپەڕین کردووە. لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.