شەهید خدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز ، لەساڵی ١٩٣١ لە گوندی دەرگەڵەی سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی ٤ی هێزی باڵەک و دەکرێت بە سەر لق، لەشەڕی کۆڕەک و سەرچیا و داستانی چیای هەندرێن بەژداری کردووە، لە ١٢ی ئایاری ١٩٦٦ لە داستانی چیای هەندرێن بەگولەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت و یەکەم شەهید و سەر لقی ئەو ٢٥ پێشمەرگە گیان فیداییانە دەبێت کە لە داستانی هەندرێن بەشدارییان کردوە.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.