خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.


خالید عەزەم تۆفیق، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی بەڕوێنی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، گوندنشین بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووه‌.

ساڵی ١٩٧٦ بۆتە پێشمەرگە لە لقی شەهید عەزیز تۆفیق عەبدولقادر کەسەربە بەتالیۆنی تاگۆزی بوونە و قادر حەمەساڵح فەرماندەی بەتالیۆن بووە. ساڵی ١٩٧٨ لە نێوان گوندی سێڵە و گوندی پشتەی ناحیەی بەمۆ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و خالید عەزەم تۆفیق بە سەختی بریندار بووە.

لە ١٠ی ئەیلوولى ١٩٨٢ خالید عەزەم تۆفیق و مەفرەزەیەک هاوسەنگەری بە فەرماندەیی عەزیز تۆفیق عەبدولقادر دوای گەڕانەوەیان لە چالاکییەکی پارتیزانی ناوشاری هەڵەبجە، لە گوندی گورگەچیای دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، هێزێکی زۆری جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکەیان گرتووە و شەڕ نێوانیان دروست بووە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری و بەهۆی کەمی ژمارەی پێشمەرگەکان و زۆری سەرباز و جاشی ڕژێم خالید عەزەم تۆفیق و فەرماندەکەی بەناوی عەزیز تۆفیق عەبدولقادر کە مامی خۆی بووە بە برینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراون، دواتر بە فەرمانی هەواڵگری گشتی عێراق هەرلە شەوی ١٠ی ئەیلوولى ١٩٨٢  لە دەروازەی گورگەچیا فیشەک باران کراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر