شەهید حەوێز مەولود خدر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی مەلەکان سەربەقەزای خەلیفان لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بووە.
ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای باڵەک بۆتە پێشمەرگە، لەشەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەچیای گۆجاڕى دەڤەرى باڵەکایەتى بەگوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.