حەمەفاتیح حەمەشەریف خوامراد عەبدولڕەحمان

شەهید حەمەفاتیح حەمەشەریف خوامراد، ساڵی ١٩٤١ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە،ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە.


شەهید حەمەفاتیح حەمەشەریف خوامراد، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی کڕەچنەی سەربە ناحیەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

حەمەفاتیح حەمەشەریف خوامراد، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم سەربە بەتالیۆنی ٩ی گەرمیانی هێزی قەرەداغی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. 

ساڵی ١٩٦٣حەمەفاتیح حەمەشەریف و کۆمەڵێک هاوسەنگەری لە بەتالیۆن، پلانی هێرشکردنە سەر سەربازگەی شاری کفریان داناوە و لە نزیک بوونەوەیان لە کفری و قاتەکانی کفری، کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ماوەدرێژ و نەمانی پێداویستی شەڕکردن، حەمەفاتیح حەمەشەریف و ٢٢ هاوسەنگەری شەهید بوونە، لەلایەن هاونیشتیمانیانی کفریەوە و لە ژێر چاودێری توندی سەربازی ڕژێم، چاڵێکی گەورە دروست کراوە و تەرمى هەر ٢٣ شەهید بە خاک سپێردراون.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر