حەمەسەعید ئەمین محەمەد حەسەن

حەمەسەعید ئەمین محەمەد ناسراو بە حەمەسەعی ئەمین بەیجە، ساڵی ١٩٣٠ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ شەهید کراوە.


حەمەسەعید ئەمین محەمەد ناسراو بە حەمەسەعی ئەمین بەیجە، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی تەپەکەروسی سەربە ناحیەی سەنگاوی سەربە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە.

حەمەسەعید ئەمین، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە لقى عومەر میرزا سەربە بەتالیۆنی ٩ی شەهید دڵشادی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕی چیای گوڵان، شەڕی عەربەت، شەڕی چیای قەرەداغ و شەڕی حاجی ئۆمەرانی کردووە. دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی چیای گوڵان بریندار بووە و ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی حاجی ئۆمەران بە سەختی بریندار بووە و ماوەی سێ مانگ بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە. 

حەمەسەعید ئەمین لە ساڵی ١٩٦٨ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای ڕێکەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ پلەی عەریفی لە فەوجی پێنجی پاسەوانى سنوور وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرلقی ٥ی لە بەتالیۆنی بەمۆی هێزی خەبات وەرگرتووە.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ دوای گرتنەوەی چەند ڕەبایەیەکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە کێوە ڕەشی چیای زۆزک لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمەوە بە چڕی تۆپبارانی ڕەبایەکان کراوە و حەمەسەعید ئەمین شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە تەرمەکەى دەگوازرێتەوە ناحیەی خورماڵ و لە گۆرستانی خورماڵ بە خاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر