شەهید حەمەد مەلا سۆفی، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی وەرتێ سەربە قەزای ڕەواندز لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٩٤ شەهید کراوە.
ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ لە لیوای مستەفا وەرتی لە سوپای سۆران بۆتە پێشمەرگە، لەهەمان ساڵ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندی وەرتێ شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.