حەمەد عەلی ئەسعەد حەسەن

حەمەد عەلی ئەسعەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بە دەستی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.


ژیاننامە

حەمەد عەلی ئەسعەد حەسەن لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی جەمەسۆری سەربە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە. دایکی ناوی داپیر عومەر بووە و خێزانی ناوی ئایش زیادە و خاوەن کوڕێکە بە ناوى حەسەن، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لە ‌هێزی سەفین دەبێتە پێشمەرگە.

لە ساڵی ١٩٦٩ بە مۆڵەتێکی چەند ڕۆژە دەگەڕێتەوە ماڵ و لە سەر ڕێگای گوندی جەمەسۆر دەکەوێتە بۆسەی هێزێکی جاش و بەکرێگیراوی ڕژێمی بەعس کە بە هێزی عەزیز ئاغا خڕە ناسراوە، لە ئەنجامدا شەهید دەبێت و دواتر هێزە بەکرێگیراوەکە تەرمەکەی دەبەنەوە گوندی جەمەسۆر.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر