حەمەخان ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم

حەمەخان ئەمین حەمەکەریم، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکورک شەهید بووە.


حەمەخان ئەمین حەمەکەریم، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی دەرگاشێخانی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقالی کاری جوتیاری و باخداری بووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە کۆمەڵگای بارام ئاوا نیشتەجێ بووە. خێزاندار بووە و خێزانی ناوی شوکریە بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی هێمن. 

ساڵی ١٩٧٨ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان. کە لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە و بارەگایان لە بێرەواس و کەیمنەی نێوان سنوری وڵاتی عێراق و ئێران بووە، بەژداری له‌ چه‌ندین شه‌ڕکردووە لەوانه‌ شەڕی کانی سێف و شەڕی چیای شەرام و شەڕی ئەحمەدئاوا و داستانی خواکورک، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە. هاوسەنگەرانی جەستەکەی دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەند دزڵی بەخاکیان سپاردووە. باوكی ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە وهەروەها برایەکەی تریشی بە ناوی میرزا ئەمین لە ساڵی ١٩٨٨ لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر