حەمید کەریم مەحمود

حەمید کەریم پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای بەمۆ شەهید بووە.


شەهید حەمید کەریم، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی مەحمود قەجەرى سەربە ناحیەی قۆرەتووی دەڤەری گەرمیان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، حەمید کەریم خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ڕەمزیە مەحمود بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی مەریوان و پەخشان.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە لقی شەشی سەربە بەتالیۆنی حەوتی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوکات سلێمان ئەتروشی سەرلقی شەش بووە و جەمال نامیق فەرماندەی بەتالیۆن بووە. لە ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی لە هەمان لق وەرگرتووە. 

حەمید کەریم لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەوکاتی عێراق لە بان گامێشانی نزیک ناحیەی قۆرەتوو فیشەک بەر شانی ڕاستی کەوتووە، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری چیای بەمۆ بەهۆی تۆپبارانی حکومەتى ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە چەند پارچەیەک بەر جەستەی کەوتووە و بۆ دووەم جار بریندار بووە. 

ساڵی ١٩٧٥ لە چیای بەمۆلە کاتى بەرگرى کردن  فیشەکی سەربازانى سوپاى ئەوکاتی عێراقی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ شەهید حەمید دوو هاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی یاروەلی و سەیفوڵا شەهید بوونە، دواتر لەلایەن مەلا عەزیزەوە تەرمەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی ئێران و لە ئۆردوگای ئەنزڵ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراون.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر