حەسەن محەمەد کاکی

شەهید حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایه‌تی لە سەنگەردا لەلایەن خۆفرۆشێکەوە شەهید کراوە و چەکەکەی و پارچەیەک لە جەستەی بردووە و خۆی ڕادەستی بەعس کردۆتەوە.


حەسەن محەمەد کاکی ناسراوە بە حەسەن حەمەسوور، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی وڵەسمتی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، حەسەن حەمەسوور خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئامینە مەحمود بووە.

ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی حەمەساڵح قادر کە سەربە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەشداری شەڕی ناوگردان لەساڵی ١٩٨١، شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی ١٩٨١، شەڕی چیای گوڵان ساڵی ١٩٨٢، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور کردووە، لە شەڕی گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور لە ساڵی ١٩٨١ فیشەک بەر قاچی چەپی کەوتووە و بریندار بووە.

لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ حەسەن حەمەسوور لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لە سەنگەری بەرگریدا  شەهید کراوە، دواتر چەکەکەی و پارچەیەک لە جەستەی بردووە و خۆی ڕادەستی ڕژێمی بەعس کردووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر