حەبیب کەلەش عەلی خالید

حەبیب کەلەش عەلی خالید، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى ولاتی ئێران بووە و لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٨٠ کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات بووە، ساڵى ١٩٩١دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


حەبیب کەلەش عەلی خالید، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی باتیفا  سەر بە قەزای زاخۆ لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى لە شارى زاخۆ خوێندووە، خێزاندارە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول،ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و سەرەتا لە شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری خومەین و لەوێشەوە بۆ شاری ئاراک و دواتریش بۆ شاری دلیجان. ساڵی ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى خەڵکى کوردستان گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەشارى دهۆک نیشتەجێ بووە. 

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لەهەمان ساڵ کراوە بە کادری لێژنەی ناوچەی زاخۆ و بەرپرسی ڕێکخستنی چوار گوندی سەربە ڕێکخراوی زاگرۆسی سەر بە لێژنە ناوچەى زاخۆ بووە.

ساڵی ١٩٦٤ بانگهێشت کراوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی چوارەمی پارتی، بەڵام بەهۆی نەخۆشی هاوسەرەکەی نەیتوانیوە بەشداری بکات، لەهەمان ساڵدا کراوە نوێنەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ساڵی ١٩٦٥ لە سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان لە شارۆچکەی باتیفا بووە، ساڵی ١٩٦٦ بەشداری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی کردووە، ساڵی ١٩٦٧ بەرپرسیارێتی ڕێکخراوی ڕزگاری لە لێژنەی ناوچەی سندیان پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٦٨ بەشداری خولی کادیرانی کردووە و دوای تەواوبوونی خولەکە گەڕاوەتەوە بۆ بەرپرسیارێتی خۆی، ساڵی ١٩٦٩ گواستراوەتەوە بۆ دەڤەری زاخۆ و کراوە بە بەرپرسی ڕێکخراوی ئازادی.

دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠، حەبیب کەلەش بەشداری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتى کوردستانى کردووە لەناوپردان، دوای کۆنگرە کراوە بە ئەندامی لێژنەی ناوچەی زاخۆی سەر بە لقى ١ى پارتى دیموکراتى کوردستان و دواتر کراوە بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەمان لێژنە ناوچە. ساڵی ١٩٧٩ بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتى کوردستانى کردووە،  

ساڵی ١٩٨٠ کراوە بە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات، ساڵی ١٩٨١ کراوە بە کارگێڕی لقی یەکی ، ساڵی ١٩٨٦ گواستراوەتەوە بۆ بەشی دارایی مەکتەبی سیاسی پارتی، ساڵی ١٩٨٩بەشداری کۆنگرەی دەیەمی پارتی کردووە.

حەبیب کەلەش ساڵی ١٩٨٩ ئەرکی بەرپرسیارێتی گومرگی قاسمەڕەشی پێ سپێردرا لەگەڵ نوێنەرانی حزبەکانی تری بەرەی کوردستانی، ساڵی ١٩٩٠ کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی نێروە و ڕێکانی. ساڵى ١٩٩١ دواى دامەزراندنى بارەگاى لق لەناو شارى هەولێر کراوە بە بەرپرسی دارایی لقی دووی پارتی دیموکراتى کوردستان، دواتر گوستراوەتەوە لقى١ لە شارى دهۆک، ساڵی ١٩٩٣ یەکێک بووە لە ئەندامانی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دوانزدەیەمی لە لێژنە ناوچەکانی سنووری لقی یەک لەدهۆک، لەهەمان ساڵدا بەشداری کۆنگرەی دوانزدەیەمی پارتی دیموکراتى کوردستانى کردووە، ساڵی ٢٠٠٢ کراوە بە بەرپرسی ڕێکخستنی لقی یەک لەدهۆک، ساڵی ٢٠٠٥ گواستراوەتەوە بۆ دەزگای شەهیدان، ساڵی ٢٠١٠ بەشداری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتى کوردستانى کردووە.

لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ لە کۆنگرەى دوانزدەیەمى  پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر