شەهید حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه به (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٢ له گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه. نه‌چۆوه‌ته قوتابخانه و خوێنده‌واری نه‌بووه. خێزاندار بووە و خاوەنى یەک کوڕ و دوو کچ بووە.
ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى ٣ی هێزى باڵەک بە فەرماندەیی مەلائەمین، لەگەڵ محەمەد زیاد فەقیانى بۆتە پێشمەرگە، به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕە‌كانی دەڤەرى ڕواندزی کردووە لەوانە شه‌ڕی چیاى كوڕە‌ك، داره‌هیشك، هه‌ندرێن و شه‌ڕە‌كانی دیكه‌ی دۆڵی ئاكۆیان دژ به ڕژێمی به‌عس.
له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له به‌ری چیای كوڕە‌ك له ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك، له سنووری گوندی فه‌قیانی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز به تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید بووه. لە گۆڕستانی گه‌رده گه‌ردی قه‌زای ڕواندز به خاك سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


