حسێن ئیبراهیم ئەبابەکر

حسێن ئیبراهیم ئەبابەکر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕی چیای زۆزک شەهید بووە.


شەهید حسێن ئیبراهیم ئەبابەکر، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی روستێی دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندیی بە شۆڕشى ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى ٣ى هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى گۆڕەز و هندرێن و کۆڕەکى کردووە. ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕى چیای زۆزک لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر