حسێن هاشم مزوری

حسێن هاشم عەزیز مزوری، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی مێرۆز ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید حسێن هاشم عەزیز مزوری، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی مێرۆز ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە سۆران نیشتەجێ بووە. خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بارەگاى بارزانى بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵى ١٩٩٢ پلەى بەرپرسی بەشی جموجۆڵی سەربازی (حەرەکاتى) لیواى تایبەت لە سوپاى بارزان وەرگرتووە.

ساڵى ١٩٩٥ لە گوندى مێرۆز لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و لە گۆڕستانى بارزان بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر