حسێن محەمەد عەوڵا قادر

حسێن محەمەد عەوڵا قادر، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سپیگرەى سەر بە ناحیەی هیرانی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ لەدایکبووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە بۆسەیەکدا دەکەوێتە دەست دوژمن و شەهید دەبێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.


ژیاننامە

حسێن محەمەد عەوڵا قادر لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سپیگرەى سەر بە ناحیەی هیران لەدایکبووە، پیشەکار بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. خێزانی ناوى نەزیرە محەمەد بووە و تەنیا کچێکی هەبووە بە ناوی شەرمین. له‌ ساڵی ١٩٦٥ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی پارتیزانی له‌ شاری شه‌قڵاوه‌ شه‌هید ده‌كرێت.


خەباتنامە

لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٩ بە زۆرەملێ ڕاپێچی سەربازی کراوە بووەتە سەرباز لە سوپای عێراق، لە ساڵی ١٩٦١ لە سەربازیی ڕادەکات و پەیوەندیی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات.

لە ڕێگەی عەزیز دەربەندی، محەمەد عەلی ئۆمەر پەیوەندی بە هێزی سەفینی سەر بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. بە هۆی چالاکبوونی هەر زوو ناوی وەک قارەمانێک دەگاتە ئەمنی ڕژێمی بەعس.

لە ساڵی ١٩٦٥ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی وەستاو سدیق، برایمە خڕە دێنە ناو شارۆچکەی شەقڵاوە بۆ چالاکییەک، بەڵام ئاشکرا دەبن، لە بەردەم کلێسەی شەقڵاوە دەکەونە بۆسەی دوژمن و ناوبراو بریندار دەبێت و بە برینداری دەکەوێتە دەست دوژمن، یەکەم جار بە فیشەک شەهیدی دەکەن و دواتر تەرمەکەی بە دەبابە ڕادەکێشن، تا بەردەم بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە و لەوێ تەرمەکەی بەجێدەهێڵن، دواتر شارەوانی شەقڵاوە تەرمەکەى دەبەن و تا ئێستاش گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر