حسێن محەمەد عەبدوڵا خاڵە

حسێن محەمەد عەبدوڵا خاڵە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوى سیروانى سەر بە لێژنە ناوچەى خانەقینى لقى سێی پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ٦ى شوباتى ١٩٨٢ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەى حکومەتى عێراقى شەهید بووە.


حسێن محەمەد عەبدوڵا خاڵە، ساڵى ١٩٦٢ لە گوندى بێسەڵمێنی سەر بەناحیەى وارماوەى قەزاى شارەزووى پارێزگاى سلێمانی لەدایک بووە، گوند نشین بووە و خەریکى کارى جوتیارى بووە.

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوى سیروانى سەر بە لێژنە ناوچەى خانەقینى لقى سێی پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨١ لەشەڕى بەردە دووکونى شەمێرانی قەزاى دەربەندیخان و ساڵی ١٩٨٢ شەڕى دەڤەرى شەمێرانى قەزاى دەربەندیخانى پارێزگاى سلێمانی.

لە ٦ى شوباتى ١٩٨٢ لەگەڵ هاوسەنگەرێکى بەناوى بایەر بێراوەیی دەیانەوێت بەبەلەم لە ڕووباری سیروان لەدەڤەرى شەمێران بپەڕنەوە بۆ دەشتی شارەزوور، لە ناوەندی ڕووبارەکە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى عێراق بۆمباران دەکرێن و هەر لەوێ شەهید بوونە. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر