حالى مەم حەدۆ یوسف، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٠ له گوندی سه‌رده‌ریا له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٦٣ كۆچی دوایی كردووه.
ژیاننامە
حالى مەم حەدۆ یوسف، ساڵی ١٩٢٠ له گوندی سه‌رده‌ریا-ی سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، له‌سه‌ر خواستی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی له ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەت و به مه‌به‌ستی به‌رزكردنی ئاستی ڕۆشنبیری و پیشه‌یی له دوای موڵه‌ت دان و ڕه‌زامه‌ندی كاربه‌ده‌سته‌كان له یه‌كێتی سۆڤیەت خوێندویه‌تی، ساڵی ١٩٦٣ له هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه.
خەباتنامە
له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ به‌شداری ڕێڕه‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەتی كردووه و له شه‌ڕه‌كانی ڕێڕه‌و به‌شدار بووه، له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران لەگەڵ یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل رۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌ی ساكه‌ده‌شت له نه‌خجه‌وان كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ له رووی خۆراك و پۆشاك و هاتووچۆ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵیان ده‌كرا، دواتر له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەت كودهكرێنەوە و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ له كۆماری ئازه‌ربایجان دابه‌شكراون،
له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای باكۆ له كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان و له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ مه‌شقی سه‌ربازییان پێكراوه و جلی سه‌ربازییان پێدراوه و ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر بۆ مه‌شقی سه‌ربازی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان و چوار كاتژمێر بۆ خوێندن و نووسینی كوردی بووه كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره خوێنده‌واره‌كان فێر ده‌كران، له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی له كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك نزیك تاشكه‌ند پایته‌ختی كۆماری سۆڤیەتی ئۆزبه‌كستان و هه‌ر له‌ویش به‌رده‌وامییان به مه‌شقی سه‌ربازی داوه، لە ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زیه‌كان دابه‌ش كران و له‌ناو كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد، ناوبراو لە تشرینی دووه‌می ١٩٥١ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڤریڤیسكی لە یه‌كێتی سۆڤیەت، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به كه‌شتی گرۆزیا له ڕێی به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).
- صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز).
- عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان 1931 - 1991، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
- كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
- گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩.
- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١- ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).