حاجی خدر عومەر عەزیز

حاجی خدر عومەر ناسراو بە (حاجی خدر)، لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بێغەبار لەناوچەی باتیفا سەر بەقەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی چواری حەجی قادۆ (قەدۆ) لەزاخۆ بۆتە پێشمەرگە کە عیسا سوار فەرماندەی بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی، دواتر پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی گوڵان و لەگەڵ مەفرەزەکانی مەحۆ گەودا تاکو ساڵی ١٩٨٣ لە زۆربەی شەڕەکان بەشداربووە.


ساڵی ١٩٨٣ کراوە بە بەرپرسی ڕێکخراوی خەبات لەناوچەی زاخۆ، لەساڵی ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان ڕووی کردۆتە باکووری کوردستان و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ کەمپی پەنابەرانی ئامەد، دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و کراوە بە بەرپرسی کەرتی بێرسیاڤ، ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە فەرماندەی لەشکری یەکی زاخۆ، ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن.

حاجی خدر عومەر لە شەڕی ئالوک و سەرتەنگ لەساڵی ١٩٧٨ بەشدار بووە و لە ١٤ی کانوونی دووەمی١٩٧٨ لەو شەڕەدا برینداربووە، ساڵی ١٩٨٣ لەشەڕی کەتینە لەچیای قەندیل بەشداربووە و لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بۆ جاری دووەم بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٤ کاتێک سوپای عێراق هێرشی کردۆتە سەر لێژنەی ناوچەی زاخۆ، بەشداریەکی چالاکی هەبووە لە بەرگریکردن و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٤ بۆجاری سێیەم بریندار بووە، لەهەمان ساڵ و لەکاتی بەشداریکردنی لەشەڕی پێگەی گوندی  ئاڤگەنیێ  لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ بۆ جاری چوارەم بریندار بووە، هەروەها لە شەڕەکانی بەرگری لەشەرعیەت لە ١٢ی تشرینی یەکەمی١٩٩٢ و ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ لەکاتی بەشداربوونی لەشەڕەکانی دەڤەری زاخۆ و سەری دێرێ دووجاری تر بریندار بووە، لەکۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا، ئێستا بەپلەی عەمید فەرماندەی هێزە لەسوپای یەکی شەنگال.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر