حاجى ڕەسول حوسێن(ئاغای کۆسرەتان)

ڕەسول حوسێن ناسراو بە حاجی ئاغای کۆسرەتان، ساڵی ١٩٠١ لە گوندی مێرگەی سەر بەناحیەى گەڵاڵەى قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە، دوای ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە بۆ گوندی زێوکە لە ناوچەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە ماڵی خزمانی ماوەتەوە بەر لە گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ عێراق، بەشداریی چەند شەڕی دژ بەرژێمی عێراق و هەروەها شەڕی سۆفییەکانی سەر بەشێخ ڕەشیدى لۆڵانی کردووە.


دوای پەڕینەوەی بارزانی لە بادینیانەوە بۆ سۆران حاجی ڕەسول یەکێک لەو پێشمەرگانە بووە کە ڕۆژی ١١ى تەمموزى ١٩٦٢ پەلامارى قەڵای ڕایەتیان داو هەموو سەرباز و چەکدارەکانى نێو قەڵاکەیان دەسگیر کردن. دواتر بەشداری شەڕەکانی بەنی حەریر، پردی بنکێلان و کۆسپی سپی لە سەر ڕێگاى هاملتۆن کردووە. تاوەکو ساڵى ١٩٧٥ پێشمەرگەى سنوورى باڵەکایەتى و پاسەوانى مەکتەبى سیاسى بووە لەگوندى ناوپردان.

ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە گوندی کۆسرەتان و لەو گوندە ماوەتەوە، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن حکومەتى عێراق بە بنەماڵەوە بۆ کۆمەڵگای بەستۆڕەی لە ناوچەی هەولێر ڕاگوێزراوە، کردووە ساڵی١٩٧٩ ئیبراهیم حاجی کوڕی لە شاخی گرتاڵانی گوندى کۆسرەتانی قەزاى چۆمان شەهید بووە،  دوای شەهیدبوونی کوڕەکەی لەگەڵ سێ کوڕی تری و خزمانی ڕۆژی ١٢ى نیسانى ١٩٧٩ بەڕێگاى شینێ و قاسمەڕەشدا خۆى گەیاندۆتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان پەیوەندى بەسەرکردایەتى کاتى پارتى دیموکراتى کوردستان کرووەتەوە، خۆى و کوڕ و خزمەکانى پەیوەندییان بە ڕیزەکانى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە، لە دەڤەرى باڵەکایەتى بەشێوەى مەفرەزەى گەڕۆک بەشدارى شۆڕشى گوڵانیان کردووە.

ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە دەڤەرى خۆشناوەتى بەشدارى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستانى کردووە، تاوەکوو تەمەنى ٨٥ ساڵى بەردەوام لە پێشمەرگایەتى، ساڵى ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە گوندى کۆسرەتان لەقەزاى چۆمان تاوەکوو کۆچى دوایی کردنى لەوێ ژیانى بەسەر بردووە.

لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى کردوونى لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان لەلایەن سەرۆک بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

لە ١٢ى تەمموزى ٢٠٠٢ کۆچى دوایی کردووە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر