جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە

جەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


جەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، خوێندنى سەرەتایی لە شارى ڕانییە خوێندووە، خێزاندار بووە، خاوەنى شەش کوڕ بووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ خزمانى هێزێکى پێک هێناوە، ساڵى ١٩٧٠ پلەى سەرلقى لە هێزى کاوە وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٤ کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن و بەشدارى شەڕەکانى کێوەڕەش و دەروە کۆتر و ڕیشوان و هەڵشۆ و ئاشى زادەی کردووە.

ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە گوندەکەى خۆی. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لەگەڵ عەلى کۆ و ئەحمەد نەبى و عەلى کوردە و مەلاشێخ محەمەد لە بنارى قەندیل دەبن. ساڵى ١٩٧٧ لەگەڵ سوپاى عێراق ڕووبەڕوو دەبنەوە و شەڕێکى سەخت دەکەن و چەندین پێشمەرگەیان لێ شەهید دەبێت، دواى ئەو شەڕە هاوسەر و شەش لە کوڕەکانى لەلایەن ڕژێمى عێراق دەسگیر دەکرێن و ماوەى ساڵێک لە سەماوە زیندانى دەکرێن.

ساڵى ١٩٧٧ واز لە پێشمەرگایەتى دێنێت و ماڵى دەباتە هەولێر، ساڵى ١٩٨٧ دووبارە پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە دەکاتەوە، لە ١٧ى ئابى ١٩٨٧ لەگەڵ ٥٠ پێشمەرگە چالاکییەکی ئەنجام دەدەن. مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ١٩٨٧ ئاوارەى ئێران دەبێت و لە گوندى ئەمنجە لە پیرانشار نیشتەجێ دەبێت. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە و بەشدارى ڕاپەڕین دەکات.

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر