شەهید جەوهەر حەمەدئەمین عەوڵا، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی شێرکاوە سەر بەقەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و دوای ماوەیەک دەبێتە کارمەندی ئاسایش لە قەزای سۆران، بۆ بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەشەڕەکانی دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ لەکاتی هێرشکردنی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر بارەگای لێژنەی ناوچەی سیدەکان، ناوبراو شەهید بووە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.