جەمال ڕەسوڵ بانیشاری

شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.


ژیاننامە

جەمال ڕەسوڵ حەمەڕەشید عەبدوڵا ناسراو بە جەمال ڕەسوڵ بانیشاری، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بانیشاری سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید جەمال ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٧٨ بۆتە پێشمەرگەی مەفرەزەی عوسمان بانیشاری کە سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٨٠ ئەم مەفرەزەیە بۆتە بەتالیۆنی حەوتی هێزی هەورامان. 

شەهید جەمال ڕەسوڵ بەشداری شەڕی سێ تەپان، شەڕی چیای شەرام، شەڕی شارباژێر و داستانی گردی بەوشی کردووە، گردی بەوش سەربە ناحیەی خورماڵە هێزێکی شەش کەسی پێشمەرگە کە لە جەمال ڕەسوڵ، عوسمان بانیشاری، عابید فەرەج، ئەڵاکەرەم، مەهدی جەمە و کەمالی کاک ئەحمەد پێکهاتبوون ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری ڕژێمی بەعس كه‌ یه‌ك فەوجی ١٨٠ کەسی بوونەوە، لە سەرەتایی خۆرهەڵاتنەوە ڕووبەڕوویان وەستاوبوونه‌وه‌ تا کاتی خۆر ئاوابوون بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی لەم شەش پێشمەرگەیە، بەڵام لەبەرامبەردا توانیوییانە ٣١ سەرباز و ٢ ئەفسەری سوپای عێراق بکوژن و ١٩ سەرباز و ٣ ئەفسەری فەوجەکە دەستبەسەر بکەن. 

 ساڵی ١٩٨٣ شەهید جەمال ڕەسوڵ پلەی سەرپەل و جێگری فەرماندەی کەرتی دووی بەتالیۆنی حەوتی وەرگرتووە، کە لەوکاتەدا شەهید ڕەحیم مەحەمەد (ڕەحیم بانیشاری) فەرماندەی کەرت بووە و عوسمان بانیشاری فەرماندەی بەتالیۆن. 

لە بەرواری ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٣ لە کونە چەقەڵی پشت ئەحمەدئاوا، لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، جەمال ڕەسوڵ و هاوسەنگەرێکی بەناوی باسام هەورامی شەهید بوونە و ڕەحیم محەمەد ساڵح شەهید ڕەحیم بانیشاری بەسەختی چاوی بریندار بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر