جەمال قادر ئەمین

شەهید جەمال قادر ئەمین، فەرمانبەری حکومەتی ئەوکاتی عێراق بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و پلەی سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک عەربەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


جەمال قادر ئەمین ناسراوە بە شێخ جەمالی چەوتان، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چوتانی سەربە ناحیەی ناڵپارێز لە دایکبووە، گوندنشین بووە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و حوجرەی ئاینی لە ناڵپارێز و پێنجوێن تەواو کرد، فەرمانبەری گواستنەوە و گەیاندنی ناحیەی عەربەت بووە، شێخ جەمالی چەوتان خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نەفیە قادر بووە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی مەسعود، سەمیرە، منیرە، کەلسوم.

ساڵی ١٩٦٢ لە لقی شەریفی حاجی مەلا سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، بەشداری داستانی پردی زەڵم، شەڕی پێنجوێن، شەڕی وڵەسمت و قەڵبەزە، شەڕی کانی بۆزەی تازەدێ، شەڕی دۆڵە سور، شەڕی ناڵپارێز، شەڕی پردی کەڵوەز (کەس نەگرتە)، شەڕی سەیدسادق، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی ئەحمەدئاوا، شەڕی کانی سێف،  شەڕی خورماڵ، شەڕی چیای شنروێ کردووە. لە هەردوو شەڕی وڵەسمت و قەڵبەزە لە ساڵی ١٩٦٣ و شەڕی دوڵەسوور ساڵی ١٩٦٧ بریندار بووە.

ساڵی ١٩٦٤ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٨ بۆتە بەرپرسی باڵی سەربازی لقی شەریفی حاجی مەلا، ساڵی ١٩٧٠ پلەی فەرماندەی فەسیڵی سەر بە فەوجی ٧ی حەرەس حدود وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرلقی دووی سەربە بەتالیۆنی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە کە لەوکاتەدا حەمە سوری حسێن فەرماندەی بەتالیۆنی بووە.

لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٤ شێخ جەمالی چەوتان لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری لە سەر ڕێگەی نێوان سلێمانی عەربەت، بۆسەیان داناوە بە کاروانی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق کە پلانیان هێرش بردن بووە بۆ قەزای دەربەندیخان، دوای دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە شێخ جەمالی چەوتان و چەند هاوسەنگەرێکی کە بریتی بوون لە کەمال هاواری، عەلی مزەلی، فەتاحە سور شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر