جەمال عەبدوڵا کەریم قادر

جەمال عەبدوڵا کەریم قادر، ناسراو بە (لەشکری)، له‌ ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی گوڵان ده‌كات و ده‌بێته‌ پێشمەرگه‌ و پلەی ئامری مەفرەزەی پێده‌درێت، له‌ ساڵی ١٩٨٧ لە کیمیابارانی دۆڵی بالیسان بریندار بووە و ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی تورکیا زیندانی کراوە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە کاتی گەڕانەوەى لە چالاکییەک لە چیای قەندیل شەهید بووە.


ژیاننامە

لەشکرى لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی حوجرانی سەر بە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە. ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. پیشەی شوفێری بارهەڵگر بووە لە شاری هەولێر، لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٩ دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە رێگەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران لە چیای قەندیل دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شەهید دەبێت.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٨٦ چەک هەڵدەگرێت و پەیوەندی دەکات بە وەستا یونس لە هێزی سەفینی سەر بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٧ لە کیمیابارانی دۆڵی بالیسان بریندار بووە. لە دوای رۆژانی ٨ی ئابی ١٩٨٨ دوای پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ وڵاتی ئێران، پێشمەرگەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دوادەکەون لە پەڕینەوە، بەم هۆیەوە هێزێکی زۆری ناوچەی شەقڵاوە رێگای دەرچوونیان نامێنێت و بە ناچاری لە دەڤەری ڕانیەوە دەگەڕێنەوە بۆ چیای کۆسرەت لە دەشتی کۆیە، دواتر فڕۆکە شوێنیان ئاشکرا دەکات و بۆمباران دەکرێن کە بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید دەبن. پاشان بە ناچاری دەشتی کۆیە چۆڵدەکەن و روودەکەنە سنووری وڵاتی تورکیا، لەسەر سنووری تورکیا دەستگیردەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی شاری دیاربەکر، ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە دەبن کە هێرشە رەش، وەستا یونس، بارزان یونس لەناویاندا دەبن، دوای شەش مانگ لە زیندانی لە وڵاتی تورکیا ئازاد دەکرێن و دەچنە وڵاتی ئێران. دواتر دەبێتە بەرپرسى مەفرەزەی پارتیزانی، لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٩ بۆ ئەنجامدانی چالاکیەک لەگەڵ مەفرەزەکەی دەگەڕێتەوە کوردستان و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە رێگەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران لە چیای قەندیل دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر