جەلال مەولود عەبدوڵا ئەحمەد

شەهید جەلال مەولود عەبدوڵا، ساڵی ١٩٤٣ پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە،جەلال مەولود، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە،لە٣ى حوزەیرانى ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید جەلال مەولود عەبدوڵا، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی تەلەخێمی گەورە سەربە ناحیەی گوێری قەزای مەخموورپارێزگاى هەولێر لە دایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خاوەنی پێنج کوڕ و دوو کچ بووە.

جەلال مەولود، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ڕێکخراوى قەرەچوغ سەربەلقى ٢ى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٥ بەشدارى شەڕى ترپەسیان و چیاى قەرەچوغ و چالاکى پارتیزانى لەناو شارى هەولێر و کۆیە و گوێڕ و مەخمور کردووە.

لە٣ى حوزەیرانى ١٩٨٧ لە عارەب کەندى بنارى چیاى قەرەچوغ لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکى کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکى سوپاى عێراق و شەهید کراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر