جەلال محەمەد ئەحمەد

شەهید جەلال محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک بە برینداری دەستگیر کراوە و دواتر لە ئەمنی سلێمانی لە سێدارەی سەربازی دراوە و شەهید بووە.


جەلال محەمەد ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی دوڵە سوری سەربە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی.

ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی حەسەنی سەلە کە سەربە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی هێزی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و سەر سنوری نێوان ئێران عێراق، شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان ساڵی ١٩٨١، شەڕی ناڵپارێز کردووە و لە شەڕی ڕەزڵە و پارەزان لە ساڵی ١٩٨١ فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە. لە ساڵی ١٩٨٢ دوای بە ئەنجامدانی چالاکی پارتیزانی لە سەیدسادق، لە کاتی گەڕانەوەیان لە گوندی شانێری کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و دوای دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە جەلال محەمەد ئەحمەد بە سەختی بریندار بووە و کەوتۆتە دەست جاشەکان، دواتر ڕادەستی ئەمنی گشتی شاری سلێمانی کراوە و لە ئەمنی سلێمانی لە سێدارەی سەربازی (فیشەک باران) کراوە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر