جەعفەر ڕەسول حەمدی

جەعفەر ڕەسول حەمدی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە چیای ئاسۆس شەهید کراوە.


شەهید جەعفەر ڕەسول حەمدی، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی گوانی سەربە شارۆچکەی دیانای پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و خەریکی کاری جووتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە،  بەشداری شەڕەکانی چیای کۆرەک و هەندرێن و قەڵادزێ و ناوچەکانی هەورامان و هەڵەبجە و دوکانی کردووە،  لەساڵی ١٩٦٩ لە چیای ئاسۆس لە ناوچەی مەرگە لەکاتی هێرشی سوپای عێراق و تاقمی جەلال تاڵەبانی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

یوسف حەمەد رەزاق

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

حەسەن وەسمان حەسەن

حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

ئەمین محەمەد مەحمود ئەحمەد

ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئازاد حەمەعەلی حەمە شل

ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر